Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên Dawî

3 saliya êrîşa li ser Şengalê

 

سێهەمین ساڵرۆژی هێرشی تورکیا بۆ سەر شەنگال

ئەنجومەنی شەنگال داوای خۆبەڕێکخستنکردنی کۆمەڵگای ئێزدی دەکات

ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر شەنگال، لەو یادە تاڵەدا ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، داوادەکات کۆمەڵگای ئێزیدی خۆیان بەرێکخستن بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنی خۆ بەڕێوەبەری دیموکڕاتیکی شەنگال رایگەیاندووە، لە مێژوودا سەدان جار هێرش کراوەتە سەر کۆمەڵگای ئێزدی و زۆربەیان بەدەستی عوسمانییەکان ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو ڕقە هێشتاش لەبەرامبەر کۆمەڵگای ئێزدی بەردەوامە، هێرشەکەی سێ ساڵ بەر لە ئێستا و چەندین هێرشی دیکەی بەنموونە هێناوەتەوە.

داواشی لە سەرجەم کۆمەڵگای ئێزیدخان کردووە کە خۆیان بەڕێکخستن بکەن و رێگە نەدەن خەونی داگیرکەران بێتەدی.

رۆژی ٢٥ی نیسانی ساڵی ٢٠١٧ کە هێشتا بەشێکی شەنگال بەدەست چەتەکانی داعشەوە بوو خوێن لە برینی خەڵکی ئێزدی دەچۆڕا، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دوای هێرشەکەی ٣ی ئاداری هەمان ساڵ کە لەژێر ناوی پێشمەرگەی ڕۆژ کرایەسەر خانەسۆر، ئەمجارە بە فرۆکەی جەنگی هێرشی کردەسەر ئێزدیخان.

بەهۆی هێرشەکەشەوە ژمارەیەک، شەڕڤان، گەریلا و پێشمەرگە کرانە ئامانج و ژمارەیەک پێشمەرگەش گیانیان لەدەستدا.

Ev jî hatin dîtin

Kêliyên krîtîk ên Komploya 9’ê Cotmehê -I

Stêrk Tv

Kalkan: Pêşî li 15’ê Sibatê dikarîbû bihata girtin

Stêrk Tv

Komîteya KJK’ê: Wê nekaribin pêşî li şoreşa jinan bigirin

Stêrk Tv

Gelo OPCW li hemberî Kurdan e?

Stêrk Tv

Qirkirina jinan

Stêrk Tv

Ji Zagrosan awazek tê

Stêrk Tv