Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên Dawî

Aloziya êrîşên Dewleta Tirk li ser herêma Başûrê Kurdistan

 

پرسی داگیرکاریەکانی تورکیا

سەفین دزەیی: دەبێت تورکیا بە هەڵوێستی خۆی دابچێتەوە و هێرش نەکاتە سەر هەرێم

لەگەرمەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان، هیشتا حکومەتی هەرێم هەڵوێستێکی کرداری نەناوە بۆ ئەوەی پیش لەو هێرشانەی تورکیا بگرێت.

سەرباری ئەو هێرشانەش تورکیا دەیەوێت پارتە کوردیەکان رابکشێت بۆ ناو شەڕێکی ناوخۆیی بەلام پەکەکە هەموو کاتێک ئەوەی رەتکردۆتەوە، هاوکات بۆیەکەمین جاریش بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند کە ئەوان هەوڵدەدەن شەڕ لە نێوان ئەوان و پەکە درووست نەبێت و دانیشی بەوەنا کە تورکیا لە هێرشەکان هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج.

پرسی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان، تا دێت مەترسیەکانی زیاتر دەبێت و رۆژانە بەهەموو شیوەیەک هێرش دەکاتە سەر ئەو بەشەی وڵات و هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج.

سەرباری بەردەوامی هێرشەکانیشی تورکیا هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی درووستکردنی ناکۆکی و شەڕێکی خوێناوی دەدات لە نێوان پارتە کوردیەکان.

بەڵام هەمیشە پەکەکە ئەو شەڕەی رەتکردۆتەوە و داوای لە لایەنەکان کردووە بەتایەبت پەدەکە کە خۆی لەو شەڕ و پیلانگێڕیە بەدوور بگرێت.

لە تازەترین پێشهاتیشدا زانکۆی کۆڵۆمبیا و رێکخراوی دادپەروەری بۆ کورد پانێڵێکی ئۆنلاینی لەبارەی ئەو شەڕانە ئەنجامدا کە بەرۆکی باشوور و رۆژئاوای کوردستانیان گرتووە.

لە پانێڵەکەشدا بۆ یەکەمین جار سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوەتی هەرێم، دانی بەوەدانا کە تورکیا لە هێرشەکانی هاوڵاتیانی سڤیل دەکاتە ئامانج و دەبێت تورکیا بە هەڵوێستی خۆیدا بچێتەوەو چیدی هێرش ئەنجامنەدات.

هەروەها ناڕاستەوخۆش ئەوەی درکاند کە تورکیا هەوڵی درووستکردنی شەڕی ناوخۆ دەدات و راشیگەیاند ئەوەی ئێستا ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین ئەوەیە شەڕ لەنێوان ئێمە و پەکەکە درووست نەبێت.

ئەمەش وەک ئاماژەیەکی مەترسیدار چاوی لێدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا لە شەوی ١٥ی حوزەیرانەوە هێرشێکی فراوانی لە ئاسمان و زەمینەوە بۆ سەر باشوری کوردستان دەست پیکردووە و بە قوڵایی نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی باشوری کوردستان.

هاوکات هەمیشە کەجەکە و پەکەکە هۆشداریان داوە لە مەترسیەکانی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان و داواشیان لە پەدەکە و حکومەتی هەرێم کردووە هەڵوێستیان هەبێت.

لە دواین چاوپێکەوتنیشیدا کە دوو رۆژ بەر لە ئێستا ستێرک تیڤی لەگەڵی ئەنجامی دابوو موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە هۆشداری دا لە پیلانگێڕیەکانی تورکیا و دووبارە داواشی لەلایەنەکان کردووە بەهیچ شێویەک نەچنە ژێر باری پیلانگێڕیەکانی تورکیا.

ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوی کە پارتییە کوردیەکان تێبگەن لەوەی کە تورکیا هیچ کاتێک خۆی بە دۆستی کورد نەزانیوە و هەموو هەوڵێکیشی بۆ ئەوەیە کە دەستکەوتەکانی تورکیا لە ناوببات.

Ev jî hatin dîtin

Kêliyên krîtîk ên Komploya 9’ê Cotmehê -I

Stêrk Tv

Kalkan: Pêşî li 15’ê Sibatê dikarîbû bihata girtin

Stêrk Tv

Komîteya KJK’ê: Wê nekaribin pêşî li şoreşa jinan bigirin

Stêrk Tv

Gelo OPCW li hemberî Kurdan e?

Stêrk Tv

Qirkirina jinan

Stêrk Tv

Ji Zagrosan awazek tê

Stêrk Tv