باشوری کوردستان
لیوایەکی سەر بە حکومەتی عێڕاق دەکرێتەوە
بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە چەند سەرچاوەیەک دەستکەوتووە، لە ئێستادا سوپای عێڕاق بە نیازی درووستکردنی لیوایەکە لە خەڵکی باشوری کوردستان، بە ناوی لیوای ١٠ی موسڵ، کە ئەو لیوایە چەندین فەرمانداری کوردی تیادایە.
هاوکات حەشدی تورکومانیش سەرقاڵی ورگرتن و ناو نوسینی تورکوومانەکانە لە کە رکوک و چەند ناوچەیەکی دیکە.
حکومەتی عێڕاق ماویەکە ئامادەکاری دەکات بۆ درووستکردنی لیوایەکی سەربازی لە باشوری کوردستان و لە هەوڵەکانیشی بەردەوامە، بەگوێرەی زانیاریەکان، کە لە چەند سەرچاوەیەک دەستکەوتووە، بڕیاری درووستکردنی لیواکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ژێر ناوی لیوای ١٠ی موسڵ.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو لیوایە لەلایەن چەند فەرماندارێکی باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش چەندین کەسیان وەک سەربازی ئەو لیوایە لە شوێنە جیاوازەکانی باشووری کوردستان وەرگرتووە.
شوێنی لیواکەش لە موسڵە و هەر لەوێش راهێنانیان پیدەکرێت، بەجۆرێک موچەی هەر سەربازێکی ئەو لیوایە لە سەروی ملیۆنێک دیناری عێڕاقیە.
لەلایەکەوە حەشدی تورکومانی کە سەر بە ئەرشەد ساڵحیە و پیکهاتووە لە تورکومانە شیعەکان، ماوەیەکە دەستیان کردووە بە وەرگرتنی چەکداری زیاتر تەنانەت هەوڵەکانی ئەو حەشدە بۆ وەرگرتنی چەکدارەکانی لە باشوری کوردستانیش بەردەوامە.
لە کاتێکدا تورکومان و تەنانەت بەشێک لە عەرەبەکانیش هەموو دژایەتی خۆیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەردەبڕن و رێگریشن لەبەردەم گەڕانەوەیان بۆ کەرکوک.
لە تازەترین پیشهاتیشدا، دوای ئەوەی کە سوپای عێڕاق بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە لە کەرکوک ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەن، بەرەی تورکومان لە کەرکوک بە تووندی دژایەتی خۆی بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکوک دەربڕی.
هەموو ئەمانەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو ئاڵۆزی و مەترسیانەی کە عێڕاق و هەرێمی کوردستان تێکەوتووە و تورکیا هێرشەکانی بۆسەر ئەو بەشی وڵات چڕکردۆتەوە و هیزێکی سەر بە سوپای عیڕاقیش گەڕێندراوەتەوە بۆ سەر سنورەکانی باشوری کوردستان.