Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
JinNûçeyên Dawî

Çeteyên Dewleta Tirk Jina ciwan a ji Efrînê Melek Xelîl revandin û li Ezazê kuştin

داگیرکاری تورکیا
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی عەفرین گولەباران دەکەن

دوای ئەوەی رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە گوندێکی عەزاز رفێندرا، ئەمڕۆ تەرمی ئەو کچە لە نزیک گوندێکی ناوچەکە دۆزرایەوە و ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستیەوە بیندراوە ئەم تاوانەش بوو بەیەکێکی دیکە لە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیابەرامبەر بە هاوڵاتیانی عەفرین.
ڕژێمی تورکیا پاش داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی هەزاران تاوانی ئاشکرای لەبەرچاو و لەژێر بێدەنگی نێودەوڵەتیدا ئەنجامداوە.
بەپێی هەواڵیکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ئەمڕۆ تەرمی کچێک لە گوندێکی عەزاز دۆزراوەتەوە.
بەپێی هەواڵەکە تەرمەکە مەلەک نەبی خەلیل جومعە تەمەن ١٦ ساڵانە خەڵکی گوندی دەروێشی سەربە شارۆچکەی شەرای عەفرینە.

زانراوە کە ڕۆژی ٢٣ی مانگی ئایاری ڕابردوو مەلەک نەبی لەلایەن چەتەکانی گروپی سوڵتان مورادی سەربە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ڕفێندرابوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

بەپێی دیمەنەکان مەلەک وێڕای ئەوەی دەستدرێژی کراوەتە سەر ئەشکەنجە دراوە و پاشان گولەباران کراوە.
چەند ڕۆژ بەرلەئێستاش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆی چەتەکانی گروپی هەمزەی سەربە دەوڵەتی تورک بڵاوکرابوەوە کە کۆمەڵێک ژنی کوردی عەفرینیان دەستگیرکردبوو لە مزگەوتێکی ئەو شارەدا ئەشکەنجەیان دەدەن.
هەموو ئەم تاوانانەش لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورک و بێدەنگی مەترسیداری نێودەوڵەتیدا بەتایبەت ئەمەریکا و ڕووسیا ڕوودەدەن.
ماوەیەک بەرلەئێستاش ئاشکرابوو کە لە زیندانێکی چەتەکانی هەمزە چەندین ژنی کورد دەستگیرکراوون، ئەمەش ناڕەزایی توندی خەڵکی عەفرینی بەدوای خۆیدا هێنا، دوو ڕۆژ لەمەوبەریش چەتەکان چەند ژنی دیکەیان دەستگیرکرد، ئەوەش بووە ئەوەی ئەوەی خەڵکی ناوچەکە ڕوبەڕوویان ببنەوە.

Ev jî hatin dîtin

Kêliyên krîtîk ên Komploya 9’ê Cotmehê -I

Stêrk Tv

Kalkan: Pêşî li 15’ê Sibatê dikarîbû bihata girtin

Stêrk Tv

Komîteya KJK’ê: Wê nekaribin pêşî li şoreşa jinan bigirin

Stêrk Tv

Gelo OPCW li hemberî Kurdan e?

Stêrk Tv

Qirkirina jinan

Stêrk Tv

Ji Zagrosan awazek tê

Stêrk Tv