Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên Dawî

Dagirkeriya Tirkiyê li Başûr

 

هاوکاری سیاسەتی داگیرکاری تورکیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

بەیاننامەکەی دوێنێی کەجەکە دەربارەی بارودۆخی زینی وەرتێ و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک لە زینی وەرتێ و کامپی مەخمور کە باس لە هەماهەنگیی پارتی دیموکراتی کوردستان -عێراق دەکات لە پیلانەکانی دەوڵەتی تورکدا، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەپێی بەیاننامەکەی دوێنێی کەجەکە لە خاڵی هێزەکانی پارتییەوە لە زینی وەرتێ زانیاریی لەسەر شوێنی گەریلاکان ئاشکراکراوە و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان کراوە، کەجەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە پارتی و تورکیا ڕێککەوتوون بۆ گەمارۆدانی قەندیل و بردنی هێزیش بۆ زینی وەرتێ لەلایەن پەدەکەوە ڕاگەیاندنی شەڕە دژی گەریلا.

لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ئەو بەیاننامەیەی کەجەکەوە بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: ئومێدەوارم شەڕی ناوخۆ جارێکی دیکە ڕوونەداتەوە، چونکە پەشیمانی لەدوایە و ئەوەشی زەرەمەند دەبێت هەموو هێزە کوردییەکان و پرسی کورد دەبێت.

هەرلەبارەی ئەوەی کە کەجەکە دەڵێت لەلایەن پەدەکەوە شوێنی گەریلاکانیان لە زینی وەرتێ ئاشکراکراوە، ئارام حاجی، مافناس و توێژەر گوتوویەتی: ئەوە ئەوە دەگەیەنێت کە هێزێکی سیاسیی باشوری کوردستان تێوەگلاوە لە پێدانی زانیاریی سەبارەت بە شوێنی گەریلاکانی پەکەکە، ئەمەش سەربارکردنی خیانەتێکی دیکەیە بۆ سەر هەموو ئەو خیانەتانەی دیکە.

Ev jî hatin dîtin

Kêliyên krîtîk ên Komploya 9’ê Cotmehê -I

Stêrk Tv

Kalkan: Pêşî li 15’ê Sibatê dikarîbû bihata girtin

Stêrk Tv

Komîteya KJK’ê: Wê nekaribin pêşî li şoreşa jinan bigirin

Stêrk Tv

Gelo OPCW li hemberî Kurdan e?

Stêrk Tv

Qirkirina jinan

Stêrk Tv

Ji Zagrosan awazek tê

Stêrk Tv