لە ناوبردنی سروشتی کوردستان
دەوڵەتی تورکیا زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوام هەوڵی لەناوبردنی سروشتی کوردستان دەدات
لە راپۆرتێکی هاوبەشی تەڤگەری ژینگەی میزۆپۆتامیا و کۆمسیۆنی ژینەگەی کەجەدە دەردەکەوێت بە سەدان هەزار هێکتار زەوی لەلایەن تورکیاوە زیان بەرکەوتووە.
لە نێوان ساڵانی ۱۹۹۰ هەتا ۲۰۰۸دا ۳۰۰ جار دارستانەکانی باکوری کوردستان سوتێندراون
بەهۆیەوە ۹۱۰۰ هێکتار زەوی زیانی پێگەیشتووە
لە ساڵی ٢٠١٠ پێنج هەزار و ٦٤٩ هێکتار زەوی لە ژینگەی باکور زیانی بەرکەوتووە
لە ساڵی ٢٠١٥ تەنها لە ماوەی دوو مانگدا ١٥ جار ئاگر لە دارستانەکانی دێرسیم بەردراوە
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەردەوام دارستانەکانی کوردستان دەسوتێندرێت
لە رۆژی ٢٣ی حوزەیرانەوە بەهۆی بۆردوومانەوە دارستانەکانی خانتورێ سوتێندران
لە رۆژی ٢٣ی حوزەیران چیای جودی لە ناوچەی سلۆپی لەلایەن سەربازانی تورکیا سوتێندرا
رۆژی ٢٨ی حوزەیران لەلایەن سوپای تورکیاوە دارستانەکانی هەرێمی زاپ سوتێندران
رۆژی ٣٠ ی حوزەیران چەند ناوچەیەکی چیای گابار سوتێندرا
رۆژی یەکی تەموز سوپای تورکیا ئاگری بەردایە ناوچەی پاسور لە ئامەد
دەوڵەتی تورکیا نەک تەنیا لە باکور بەڵکو لە باشوور و رۆژئاوای کوردستانیش زیانی گەیاندۆتە سەدان هەزار هێکتار زەوی
بەهەمان شێوە ئێرانیش هەوڵی تێکدان و شێواندنی ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات