Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên Dawî

Hevkariya PDK û Dewleta Tirk a dagirker

 

پیلانی نوێی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە باشوور

بەسەرپەرشتی سیهاد بارزانی میتی تورک چەندین بارەگای نوێ دەکاتەوە

ئەگەرچی لە ٢٧ی مانگی ڕابردوودا ڕێبەر ئاپۆ داوای کرد کە لەسەر هێڵی یەکێتی نەتەوەیی بەرژەوەندی گەلی کورد بەبنەما بگیردرێت.
بەڵام بەپێچەوانەوە پەدەکە نەک ئەو هێزانەی کە لە زینی وەرتێ جێگیری کردوون ناکشێنێتەوە، بەڵکو هاوکاری تورکیا دەکات بۆ دروستکردنی بارەگای سەربازی و هەواڵگری نوێ.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی ستراتیژی لێکۆڵینەوەی کوردستان بەفەرمانی سیهاد بارزانی برای مەسعود بارزانی، بارەگای نوێ بۆ دەزگای هەواڵگری میتی تورک دروست دەکرێن.

خۆبەجێکردنی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان عێراق پەدەکە لە زینی وەرتێ لایەن بەڕێوبەرایەتی پەکەکە و کەجەکەوە وەک پارچەیەک لە پیلانی داگیرکردنی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەناو کرا و زانیاریەکانیش ئەو قسانە پشتڕاست دەکەنەوە.

ناوەندی ستراتیژی لێکۆڵینەوەی کوردستان لەسەر جموجۆڵەکانی دەزگای هەواڵگری تورکیا داگیرکەر (میت) و ئاواکردنی بارەگا نوێیەکانی لە باشووری کوردستان زانیاری بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی لێکۆڵیندا هاتووە کە دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی دوای داگیرکردنی هەرێمی برادۆست و لێلکان بەهاوکاری پەدەکە و ئاواکردنی چەندین بارەگای و سەربازگە ئێستاش خەرکی دروستکردنی بارەگای نوێیە.

ئامانج لە ئاواکردنی ئەو بارەگا نوێیانەش کۆنتڕۆڵکردنی جێگای و هەرجموجۆڵێکی گەریلاکانە.

بەپێی زانیارییەکان دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێگەی نێوان برادۆست و سیدەکان بارەگایەکی نوێی کردوەتەوە.

لەگرێی حەسەن بەگیش بۆ چاودێری پەیوەندییە بێتەلەکانی گەریلا خاڵێکی چاودێری داناوە.

لە چیای هەڵگورد و لای حاجی هۆمەرانیش دەستی کردووە بە دروستکردنی بارەگا و بنکەی چاودێری.

هەروەها لە چیای سەرکران سەر ڕێگەی مەمیخان، سنوری دۆڵی ئالانە لە ڕایات و بەردەزەر بارگای نوێی کردوەتەوە.

لە گوندێژۆر، گەلەژێر و شۆڕێ دوای ئەوەی خاڵی چاودێری کردوەتەوە، لەهەرێمەکانی باڵەکایەتی، دێلزێ و بەردەبۆکشانیش بارەگایان کردوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە سەربازانی تورکی داگیرکەر بەجلی پێشمەرگەوە و لەبارەگایەکی پێشمەرگەدا لە گردی هەلەمۆندەی بەرامبەر زینی وەرتێ جێگیرکراون.

هەروەها هێزێکی زۆر لە هێزی ٨٠ بەچەکی قورسەوە لە چەند بارەگای گوندی گەروانی خواروی ناوچەی ڕەواندز جێگیرکراون، لە شەڕی ناوخۆی ساڵانی نەوەدەکاندا ئەو بارگایانە لەلایەن پەدەکە و تورکیاوە بۆ تۆپبارانکردنی گەریلاکانی پەکەکە و پێشمەرگەی یەکێتی بەکارهاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە خەرجی ئاواکردنی ئەو بارەگایانە لە بودجەی حکومەتی هەرێم تەرخانکراوە و بۆ ئەوەش لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان تورکیا و پەدەکەدا دروست کراوە.

ناوەندی لێکۆڵینەوە ئاشکرای کردووە کە فەرماندەر و پلاندانەرەی دروستکردنی ئەو بارەگایانە سیهاد بارزانی فەرماندەی هێزی پشتیوانییە کە برای مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکەیە.

Ev jî hatin dîtin

Sendîkayên Birîtanyayê ji bo azadiya Rêber APO dicivin

Stêrk Tv

Li Cenga Heftanînê 14 leşkerên Tirk ên dagirker hatin kuştin

Stêrk Tv

Duran Kalkan: JI ber kuştina Olof Palma Ewropa deriyên xwe li Rêber APO girt

Stêrk Tv

Tevgera Jinên Têkoşer hat damezrandin

Stêrk Tv

Ev hefteyeke agahî li ser jina têkoşer a girtî Zeyneb Celaliyan nayê girtin

Stêrk Tv

Michael Rubin: Pênasiya Terorîst hîn bêtir li Tikriyê tê

Stêrk Tv
× Me agahdar bikin!