فڕۆكەیەكی سیخوڕی دەوڵەتی توركیا هەڕەشە لە هاوڵاتیانی برادۆست دەکات
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەسەر گوندەکانی برادۆستدا بەنزمی دەسوڕێتەوە و هەڕەشە لە هاوڵاتیان دەکات.
ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەسەر ناوچەی برادۆستی باشوری کوردستان سوڕاوەتەوەو بەشێوازێکی هەڕەشە ئاماێز داوای لە هاوڵاتیانکردووە کە بە هیچ شێوەیەک لەو شوێنانە نزیک نەبنەوە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە.
وێنەی ئەو فڕۆکەیە کە لەلایەن هاوڵاتیانی چەند گوندێکی دەڤەری برادۆستەوە وێنەی گیراوە، دەردەکەوێت ئەو فڕۆکەیە زۆر بەنزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێتەوە.
هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە بە ئاژانسی ڕۆژنیوز-یان ڕاگەیاندوە، لە فڕۆکەوەوە بە بڵندگۆ داوا لە گوندشینان کراوە نزیکی ئەو ناوچانە نەکەونەوە کە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە داگیر کراوە، هەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە، کە ئەگەر نزیکی ئەو ناوچانە بکەونەوە تەقەیان لێدەکراێت.
ئەمە جاری یەکەم نیە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئەو کارە هەڕەشە ئامێزە ئەنجامدەدات بەڵکو پێشتریش چەندین جار لەلایەن سوپای تورکیاوە هەڕەشە لە گوندشینانی خەلیفان و دایلان کراوە لە دەڤەری برادۆست.