ئاڵۆزییەکانی زینی وەرتێ
دژی پلانەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک کوردانی نیشتەجێی ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە مەیدانەکان بوون
لەسەر ئاستی دەرەوەی کوردستان ناڕەزایی دژی ئاڵۆزییەکانی زینی وەرتێ بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا کوردستانیان
لە شەقامەکان بوون و داوای کشانەوەی ئەو هێزانەیان کرد کەلە ناوچەکە جێگیرکراون.
کاردانەوەکان دژی جێگیرکردنی هێز لەلایەن پەدەکەوە لەناوچەکانی زینی وەرتێ و ئاڵۆزکردنی دۆخی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوامە و لەو چوارچێووەیەشدا کوردانی نیشتەجێی ئەڵمانیا لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە هاتنە سەر شەقامەکان و بە توندی سیاسەتی ئاکەپە و چاوساغی کردنی پەدەکەیان بۆ تورکیایان شەرمەزارکرد.
کوردستانیان و دۆستانیان لە هەریەک لە شارەکانی نورمبێرگ، شتوتگارت، کیڵ و فڕانکفۆڕت ڕاژانە سەر شەقامەکان و داوای دەستبەجی کشانەوەی ئەو هێزانیان کرد لە زینی وەرتێ.
هەر لە ئەوروپا و لە وڵاتی فەڕەنسا، گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد لە پاریسی پاتەخت و شاری درانس لە شەقامەکان بوونە و پەدەکەیان سەرکۆنەکرد.
لایخۆشیانەوە تەڤگەری ژنانی کورد لە ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایان لە پەدەکە کردووە دەست لە ڕێککەوتن و هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەڵگرێت و چیدی نەبیتە داردەستی داگیرکەران.
هاوکات جەختیان کردۆتەوە لەم دۆخە هەستیارەدا کورد پێویستی بە یەکێتی و یەکڕیزی هەیە بە پیچەوانەوە مەترسی دەکەوێتە سەر دەستکەوتەکانمان.