Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên Dawî

Mamosteyên Rojava û Mexmûrê girtina mamoste Zehra Mehemedî şermezar kirin

 

رۆژهەڵاتی کوردستان

دەستگیرکردنی هاوڵاتی و چالاکوانان لەلایەن رژێمەوە بەردەوامە

لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتی دەستگیرکراو ئەشکەنجەدران و ، هاوکات لە کەمپی مەخمور و زانکۆی رۆژئاوا لە قامیشلوو مامۆستایان، دژی دەستگیرکردنی مامۆستا زارا گردبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕی.

رووداوەکانی چەند کاتژمێری رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان..

بەگوێرەی زانیاریەکان لە چەند کاتژمێری رابردوو ژمارەیەکی دیکە لە چالاکوان و هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زیندانەکاندا ئەشکەنجەدراوون.

رۆژی دووشەمە هێزەکانی ئیتڵاعات لە زیندانی ئورمیە بانگهێشتی حوسێن عوسمان گیراوی سیاسیان کردووە و دواتر بەشیوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان داوە و پێیان راگەیاندووە کە رۆژی چوارشەمە لە سێدارە دەرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو گیراوە سیاسیە بە ٣٠ ساڵ زیندانی حوکمدراوە و هەروەها لە حەفتەی رابردووش دوو لە هاوڕێکانی لە زیندانی ئورمیە بە ناوەکانی سابیر شەیخ عەبدووڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە لە سێدارە دران.

لەلایەکی دیکەوە هەمان رۆژ دانیشتنێکی دیکە لە دادگای ئورمیە بۆ مەنسوور ئەڵماسی هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بەڕێوەچوو و تیایدا بەبێ دادگایی کردن حوکمی دەستبەسەرکردنی بەسەردا سەپیندراوە.

هەروەها ناڕەزایەتیەکان بەرامبەر بە گیرانی مامۆستا زارا بەردەوامە کە لە چەند رۆژی رابردوو لەلایەن رژێمی ئێرانەوە حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

لەو چێوەیەدا لە کەمپی شەهید رۆستەم جوودی لەمەخمور و لە زانکۆی رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەی نارەزای بەڕێوەچووو و تیایدا بەتووندی ئەو سزایەی سەر ئەو مامۆستا ژنە ئیدانەکرا.

لەلایەکی دیکەوە هەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان دووکۆڵبەری دیکەی کورد لە سنووری شاری مەریوان بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێمی ئێران گیانیان لەدەستدا.

هاوکات بەسەدان کۆڵبەریدیکەش دەستگیرکران و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو.

Ev jî hatin dîtin

Li Helebê bi hezaran kes li dijî dewleta tirk û çeteyên wê meşiyan 27.01.2021

Stêrk Tv

James Jeffrey ji DW re axivî: Di mijara Sûrî de Amerîka û Tirkiyê hem fikir bûn 27.01.2021

Stêrk Tv

Gulistan Çiya Îke: Divê hevkariya PDK’ê were dîtin 27.01.2021

Stêrk Tv

Farûk Sakik: Çima ‘Azadiya Ocalan’ 27.01.2021

Stêrk Tv

Aysel Avesta: Rêxistin, yekîtî û berxwedan 27.01.2021

Stêrk Tv

Serragêrayîya 6ine ya Kobanê 26.01.2021

Stêrk Tv
× Me agahdar bikin!