Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên Dawî

PJAK, Tevgera Azad û TJAK’ê rojbûna Rêber APO pîroz kirin

 

Partiya Jiyana Azad a Kurdistanê PJAK 4’ê Nîsanê pîroz kir û peyam da ku ew ê li dora rêbertiya xwe têkoşîna azadiyê mezin bikin. Tevgera Jinên Kurd a Ewrêpayê jî bi heman armancê daxuyanî da..

بەبۆنەی رۆژی ٤ی نیسان کە هاوکاتە لەگەڵ لە دایکبوونی رێبەر ئۆجەلان، و دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، هەریەک لە تەژەکە و پژاک، بە جیا پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی رێبەر ئاپۆ و ئازادیخوازانکرد.

رۆژی چواری نیسان کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژبوونی رێبەر ئاپۆ و هەروەها هاوکاتیشە لەگەڵ دامەزراندنی ١٦ ساڵەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک، هەریەک لە تەڤگەری ژنانی کوردستان تەژەکە و پەژاک، دوو پەیامی پیرۆزباییان بڵاوکردووە و تیایدا پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی رێبەر ئاپۆ و سەرجەم ئازادیخوازانکرد.

تەژەکە، رایگەیاندووە، رۆژی ٤ ی نیسان بۆ مرۆڤایەتی و بەتایبەت ژنان رۆژی ژیانەوەیەوە و ئازادیەکانیەتی.

هەروەها راشیگەیاندووە ئەوان بە تێکۆشان پێشوازی لە رۆژی ٤ی نیسان کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژبوونی رێبەر ئۆجەلان، دەکەن.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک

بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان دیوارەکانی دەسەڵات تێکدەشکێنین

لەلایەکی دیکەوە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک لەو یادەدا رۆژی ٤ی نیسانی بە دوو واتای فەلسەفی و ئایدۆلۆژیی بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوبردووە و داواشیکردووە نەمام لەو ڕۆژەدا بچێنن.

هەروەها پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم ئازادیخوازان و مرۆڤایەتی کردووە و رۆژبوونی رێبەر ئاپۆشی بە نوێ بوونەوەی ژیان پێناسکردووە.

راشیگەیاندووە، رێبەر ئاپۆ بەواتایی تێکۆشان و گەڕانەوەی ئیڕادە بۆ گەلی کورد و تەواوی گەلانی ژێردەستە دێت بەسەر دەسەڵاتدارن و رووبەڕووبوونەوەی سەرمایەداریە.

پژاک ئاماژەی بەوەشکردووە رۆژی ٤ی نیسان کە هاوکاتە لەگەڵ شانزەهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتەکەیان لە ڕیبەر ئاپۆ، تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی و بنەماڵە وڵاتپارێزەکان و هەموو مرۆڤایەتی دایکانی ئاشتی پیرۆز دەکەین،

پژاک لە رۆژی ٤ی نیساندا جەختیشی لە چاندنی نەمام کردۆتەوە کە ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ژیانەوەی مرۆڤایەتی و رووبەڕووبوونەوەی ئازادیخوازان بەرامبەر بە سیستەمی سەرمایەداری، کە رێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات.

کە ئامانجی سەرەکی رێبەر ئاپۆ گێڕانەوەی یەکسانیە بۆ مرۆڤایەتی و پێکەوەژیانی گەلانە بە ئاشتی و دوور لە چەوسانەوە و ژێر دەستەیی.

پژاک لە کۆتاییدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە تێکۆشانی ١٦ ساڵەیان، لە پێناو ئازادی ژنان و بەشداریکردنی گەنجان و بەگڕخستنی تواناکانی گەنجانە لە کۆمەڵگا.

هەر لەسەر ئەوبنەمایەش تێدەکۆشن و دیوارەکانی دەسەڵاتداری تێکدەشکێنن.

Ev jî hatin dîtin

Kêliyên krîtîk ên Komploya 9’ê Cotmehê -I

Stêrk Tv

Kalkan: Pêşî li 15’ê Sibatê dikarîbû bihata girtin

Stêrk Tv

Komîteya KJK’ê: Wê nekaribin pêşî li şoreşa jinan bigirin

Stêrk Tv

Gelo OPCW li hemberî Kurdan e?

Stêrk Tv

Qirkirina jinan

Stêrk Tv

Ji Zagrosan awazek tê

Stêrk Tv