Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên Dawî

Rojbûna Rêber APO li Başûr û Rojhilatê Kurdistan hat pîrozkirin

 

Îro 4’ê Nisanêye Ango Rojbûna Rêber Apo ye.

Ji ber metirsiya belavbûna vîrûsa koronayê, ji bo pîrozbahiya rojbûna Rêber Apo çalakiyên bi kom çênabin.

Li Başûrê Kurdistanê xelk bi çandina daran Rojbûna Rêber Apo pîroz kirin.

لە هەردوو شاری سلێمانیی و کەرکوک و کەمپی مەخموور بە ئامانجی پیرۆزکردنی چواری نیسان ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ئۆجالان چالاکیی ژینگەیی ئەنجام درا و چەندین نەمام چێندران.

ئەمڕۆ چواری نیسان سالیادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، گەلی کورد ساڵانە ئەم ڕۆژە بە گرنگیەوە پیرۆز دەکات و بەم بۆنەیەوە هەزاران نەمام لە کوردستان و وڵاتانی دیکەدا دەچێنن.

لە شاری سلێمانیی هەر یەک لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان، بەچاندنی بەڕوو و نەمام ئەم ڕۆژەیان پیرۆز کرد لە بناری شاخی گۆیژەی سلێمانی ٧١ نەمام چێندران، ئەمەش وەک نەریتێکی ساڵانە، کە ڕۆژی لە دایکبوونی ئۆجالاندا وەک سەمبوڵی ژیان دەچێندرێت.

ڕێکخەرانی چالاکییەکە بەم شێوەیە پیرۆزبایی٤ی نیسانیان ئاڕاستەکرد

بەهەمان ئامانجیش تەڤگەری ئازادیی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، لە کەرکوک’یش یادەکەیان بەرز ڕاگرت و

چەند گوڵێكیان لە باخچەی ڕێكخراوی ڕژاک چاند.

ڕێحان حەمادی هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی كەركوك بەو بۆنەیەوە وتی، بەهیواین لە ساڵی داهاتوو جەژنی ئازادی لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان پیرۆز بكەین.

باشووری کوردستان-مەخموور

لەدایک بوونی عەبدو‎ڵا ئۆجەلان پیرۆز کرا

هەربەو بۆنەیەوە هاووڵاتیانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخموور بە چاندنی نەمام ئەو رۆژەیان پیرۆز کرد.

هەرئەمڕۆ بە دەستپێشخەری ڕژاک، لە بناری قەندیل ٧١ نەمام چێندران.

لە چالاکییەکەدا ئاواز ئیسماعیل هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ئەمڕۆژەی پیرۆز کرد و هاوڵاتیانیشبەم شێوەیە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەکرد

رۆژهەلاتی کوردستان

گەنجانی مهاباد بۆ لە دایکبوونی ئۆجالان نەمامیان چاند

لەڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ چواری نیسان چالاکی بەڕێوەچوو.

دەستەیەک لەگەنجانی شاری مهاباد، بەبۆنەی لە دایکبوونی ئۆجالان، نەمامیان چاند و ئەم ڕۆژیان لەگەلی کورد و ئازادیخوازان پیرۆز کرد.

Ev jî hatin dîtin

Kêliyên krîtîk ên Komploya 9’ê Cotmehê -I

Stêrk Tv

Kalkan: Pêşî li 15’ê Sibatê dikarîbû bihata girtin

Stêrk Tv

Komîteya KJK’ê: Wê nekaribin pêşî li şoreşa jinan bigirin

Stêrk Tv

Gelo OPCW li hemberî Kurdan e?

Stêrk Tv

Qirkirina jinan

Stêrk Tv

Ji Zagrosan awazek tê

Stêrk Tv