ئەمڕۆ ٩٠ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تیرۆرکردنی سمکۆی شکاک
سمکۆی شکاک کێ بوو؟
ئیسماعیل محەمەد پاشای عەلی خان کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە
لە ساڵی ١٨٨٧ لە کەلای چاری سەر بە شاری ئورمیە لەدایک بووە
بنەماڵەی سمکۆی شکاک و سەرۆکی هۆزی شکاکن
سمکۆی شکاک لە هەموو قۆناغەکاندا هەمیشە لە خەمی دۆزی گەلەکەی بووە
بۆ ئەو مەبەستەش کۆنفدراسیۆنی عەشایری کوردی پێکهێنا
دەسەڵاتدارانی قەیسەری روس شکاکیان بە مەترسی بۆسەر خۆیان دەزانی
سمکۆ له ساڵی 1912 تاکو 1922 گۆڤار و رۆژنامەی بەهەردوو زارەوەی کرمانجی و سۆرانی دەرکرد
دەسەڵاتەکەی سمکۆی شکاک لە ١٩١٨ تاکو ١٩٢٦ لە ناوچەکە زۆر فراوان بوو
لە ساڵی ١٩٣٠ دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی ئێران بەبیانوی گفتوو بانگهێشتیان کرد
رۆژی ٢١ی تەموزی ١٩٣٠ لە شاری شنۆ سمکۆی شکاک لەگەڵ رژێمی ئێران دانیشت
لەکاتی گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەکەدا لە رێگادا بۆسەیان بۆ داناو لە گەڵ چەند تێکۆشەرێکی دیکەی کورد تیرۆر کرا