Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên Dawî

Serdana nunerên Partiyên Başur ji nunertiya HDP li Hewlerê re

 

کاردانەوەکان دژی کودەتاکەی ئاکەپە و مەهەپە
چەند لایەنێکی سیاسی باشوری کوردستان پشتیوانیان بۆ پەڕلەمانتارانی هەدەپە دەربڕی

کاردانەوەکان بەرامبەر بە کودەتاکەی رۆژی چواری مانگ کە لەلایەن ئاپە و مەهەپە لە پەڕلەمانی تورکیا ئەنجامدرا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا چەند لایەنێکی سیاسی باشوری کوردستان، سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپەیان کرد لە هەولێر و پشتیوانی خۆیان بۆ پەڕلەمانتارانی هەدەپە دەربڕی، هەروەها لە کەمپی مەخموریش بەهەمان شیوەیە هاوڵاتیان پشتگیری خۆیان بۆ هەدەپە دووپاتکردەوە.
وەک پشتیوانیەک بۆ پەڕلەمانتارانی هەدەپە لە باکوری کوردستان و تورکیا، هەریەک لە نوێنەرانی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی هەدەپەیان کرد لە شاری هەولێر و تیایدا بە تووندی ئیدانەی کودەتاکەی ئاکەپە و مەهەپەیان کرد کە رۆژی چواری مانگ لە پەڕلەمان بەسەر ئیڕادەی گەل ئەنجامیاندا.
لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی هەدەپە لە هەولێر ئەو سەردان و پشتیوانیەیان بەگرنگ وەسف کرد.
هەر لە چوارچێوەی ناڕەزایەتیەکان دژی کودەتاکەی ئاکەپە و مەهەپە، پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، ئەو رەفتارە بە مەترسیدار وەسف دەکات و دەشڵێت ئەو کارە لە چوارچێوەی سەرکوت و بێدەنگ کردنی نوێنەرانی بە هەڵوێستی گەلێکە، کە چەندین ساڵە دەچەوسێتەوە لەژێر سیاسەتی فاشیزمی تورکیا.
رۆژی ٤ی ئەو مانگە، پەڕلەمانی تورکیا کۆبۆوە و لە کۆبوونەوەکەشدا لەلایەن ئاکەپە و مەهەپە هەریەک لە لەیلا گوڤەن و موسا فارس ئۆغڵولەر پەرلەمانتارانی هەدەپە و ئەنەس بەربەر ئۆغڵوو پەرلەمانتاری جەهەپەی لەکاری پەڕلەمانتاری دوورخستەوە و دواتریش هەرسێ پەڕلەمانتارەکە دەستگیرکران.

Ev jî hatin dîtin

Kêliyên krîtîk ên Komploya 9’ê Cotmehê -I

Stêrk Tv

Kalkan: Pêşî li 15’ê Sibatê dikarîbû bihata girtin

Stêrk Tv

Komîteya KJK’ê: Wê nekaribin pêşî li şoreşa jinan bigirin

Stêrk Tv

Gelo OPCW li hemberî Kurdan e?

Stêrk Tv

Qirkirina jinan

Stêrk Tv

Ji Zagrosan awazek tê

Stêrk Tv