Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên Dawî

Tirkiyê li herêma Bradost gef li sivîlan dike û cilên wan ji wan dike

 

سوپای تورک ڕێگری لە خەڵکی برادۆست دەکات بچنە دەشت و زۆزانەکان

ئەو هاوڵاتیانەی لە دەڤەری برادۆست دەچنە شاخەکان بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان، لەلایەن فڕۆکە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی تورکەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت و فڕۆکەکە لە خەڵکەکە نزیک دەبێتە و داوایان لێدەکات هەموو جلەکانیان دابکەنن.

پاش داگیرکردن و ڕادەستکردنی دەڤەری برادۆست بە سوپای تورکیا، ڕۆژانە فڕۆکە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی تورکیا خەڵکی ناوچەکە بێزار دەکەن و چوونیان بۆ زۆزانەکان لێ قەدەغە کردوون.

ئەو فڕۆکە چاودێرییانەی سوپای تورک، وەک لەوێنەکەدا دیارە هەتا دووری مەترێک لە هاوڵاتیانی برادۆست نزیک دەبێتەوە، پێیان دەڵێت، ئەگەر جلەکانتان لەبر دانەکەنن ئەوا تەقەتان لێدەکەین، لەدوای ئەوەی هەموو جلەکان بە هاوڵاتییەکە دادەکەنێت لە چەند لایەکەوە وێنە و ڤیدیۆی دەگرێت و سوکایەتییان پێدەکات.

لەماوەی ڕابردووشدا کە هاوڵاتیانی برادۆست دەچونە لەوەڕگا و سەر کێڵگەکانیان، هەمان فڕۆکە بەزمانی کوردی هەڕەشەی ئەوەی لێدەکردن کە نزیکی ئەو ناوچەیە نەکەونەوە و پێی دەوتن ئێرە خاکی تورکیایە.

Ev jî hatin dîtin

Kêliyên krîtîk ên Komploya 9’ê Cotmehê -I

Stêrk Tv

Kalkan: Pêşî li 15’ê Sibatê dikarîbû bihata girtin

Stêrk Tv

Komîteya KJK’ê: Wê nekaribin pêşî li şoreşa jinan bigirin

Stêrk Tv

Gelo OPCW li hemberî Kurdan e?

Stêrk Tv

Qirkirina jinan

Stêrk Tv

Ji Zagrosan awazek tê

Stêrk Tv