Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên DawîTenduristî

Rewşa belavbûna Virûsa Korana li Başûr û Rojhilatê Kurdistan

 

Ji ber belavbûna vîrûsa Korona û qedexeya derketina derve xelkê Başûrê Kurdistanê jî nikare dabara xwe bike.

Ji bo vê yekê jî banga li rêveberiya hikûmeta herêma Kurdistanê tê kirin ku pêwîstiyên rojane yên gel bi cih bîne.

بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێک لە هاوڵاتیانی باشوری کوردستان لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەڕێ دەکەن و حکومەتیش هاوکاریان ناکات، لەسەر ئەو پرسەش کەنەکە رایگەیاند ئەرکی حکومەتە ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان دابین بکات.

هاوکات لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش ١٥ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ژماریەک چالاکوانیش بەهۆی بڵاوکردنەوە هەواڵی کۆرۆنا دەستگیرکران.

کۆرۆنا کە بۆتە بەڵایەکی جیهانی و ملیۆنێک کەس تا ئێستا تووشی ڤایرۆسەکە بوونە، هاوکات ژیانی ملیۆنان هاوڵاتیشی دووچاری دۆخێکی ئابوری سەختکردۆتەوە.

لە باشوری کوردستانیش بەشێک لە هاوڵاتیان بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و لە دەستدانی کارەکانیان بە دۆخێکی سەختی ژیان تێدەپەڕن و حکومەتیش هیچ هاوکاریەکیان ناکات.

لە سەر ئەو پرسە کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە راگەیێندراوێکدا داوای لە حکومەتی هەرێم کرد کە هاوکاری هاوڵاتیانی کەمدەرامەت بدات، چوونکە لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەڕێدەکەن.

راشیگەیاندووە حکومەتی هەرێم هەرزوو ڕێکارەکانی پاراستنی هاوڵاتیانی لە مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتەبەر، و قەدەغەی هاتووچۆش یەکێک لەو ڕێکارانە بوو، بەڵام ئەمە بۆتە بێکاربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و کاریگەری راستەوخۆشی لەسەر چینی هەژار و کرێکار درووستکردووە، بۆیە پێویستە حکومەت ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان دابین بکات.

کەنەکە راشیگەیاندووە هەرێمی دەوڵەمەند و خاوەن داهاتی ناوخۆ و سامانی سروشتی، چۆن دەبێت ئەمە ژیانەکەی بێت و هاوڵاتیان بەدەست گەندەڵکارانەوە بناڵێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ١٩٠ هاوڵاتی لە باشوری کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە لە کەرکوکیش پێنج حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەێندراو و بەمەشەوە ژمارەی تووشبووان لەو پارێزگایە گەیشتە ١٧ کەس.

سەرباری ئەمەش هاوڵاتیان نیگەرانن لەوەی کە نرخی کەل و پەل و بازاڕەکان گرانبووە و بازرگان و بەرپرسان، بازاڕیان قۆرغکردووە.

رۆژهەڵاتی کوردستان- ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەهۆی کۆرۆناوە ١٥ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

هەرچی پەیوەندی بە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەیە لەو بەشی وڵاتیش هاوڵاتیان لە ژیانێکی سەختدا دەژین و ناتووانن بژێوی ژیانیان دبین بکەن.

بەگوێرەی دواین ئامار تەنها لە ٢٤ کاتژمیری رابردوو ١٥ حاڵەتی دیکەی تووشبوو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣٥٩ کەس.

لەوانە،

پارێزگای ئیلام: ٥٨ کەس

پارێزگای کرماشان : ٧٦ کەس

پارێزگای سنە: ١٢٧ کەس

پارێزگای ئورمیە: ٩٨ کەس

سەرباری مەترسیەکانی کۆرۆنا و سەختی ژیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رژێمی ئێران بەردەوامە لە گرتن و سەرکوتکردنی هاوڵاتیان، بەگوێرەی دواین زانیاری تەنها لە سەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئامارەکانی تووشبوو گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا لەو بەشەی وڵات ژمارەیەک چالاکوان دەستگیرکراوون و تا ئێستاش بێسەرو شوێنن.

Ev jî hatin dîtin

09:30 Heyva Sor a Kurdistanê Alîkarî 08.02.2023

Stêrk Tv

09:30 Tendûristî 02.02.2023

Stêrk Tv

09:30 Tendûristî 19.01.2023

Stêrk Tv

09:30 Tendûristî: Qanser 12.01.2023

Stêrk Tv

09:30 Tendûristî 29.12.2022

Stêrk Tv

09:30 Tendûristî 22.12.2022

Stêrk Tv